قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەری کێشەی بودجە و مووچە بکەن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە محەمەد ئەلحەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، هەردوولا هیوایان خواست رۆژی سێشەممە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دۆخێکی ئارام و بە شێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەبچێت و هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو بەشداری بکەن و چارەنووسی چوار ساڵی داهاتووی پرۆسەی سیاسی عێراق دیاری بکەن.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی ئەم هەڵبژاردنە کرد بۆ پەیوەندییەکانی چوار ساڵی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت" هەروەها لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی، بەپێویستی زانی ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکان و بە تایبەتیش کێشەی بودجە و موچە بێت".


PM:05:13:10/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو