مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایانگه‌یاند كه پێویسته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوور له پێشێلكاری به‌ڕێوه‌بچێت.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10ـی تشرینی دووه‌می 2025، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سه‌رۆكی نێرده‌ی (یونامی UNAMI) كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌دا، دوایین په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێ كرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام و دیموكراتیانه‌ی دوور له پێشێلكاریی.
هاوكات خوازیاربوون ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ببێته هۆی به‌دیهێنێنانی ئاسایش و سه‌قامگیریی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و باشتربوونی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ژیانی گشت هاووڵاتییانی عێراق.
PM:03:44:10/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت