هاوپەیمانی چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان: زیاتر لە سێ‌ هەزار پێشێلكاریمان لە دەنگدانی تایبەتدا تۆمار كردووە


وێستگه‌نیوز –

هاوپەیمانی تۆڕ و رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، 3273 پێشێلكاری لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا تۆماركردووە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.


هاوپەیمانی تۆڕ و رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە یەكەم راپۆرتیدا لەسەر دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە،"3273 پێشێلكاریان تۆمار كردووە كە كێشەی رێكخستن و هونەری و پێشێلكردنی مافی دەنگدەران و دەستوەردانی ئەمنی و سیاسی لەخۆگرتووە".

ئاماژەشیكردووە، "پێشێلكارییەكان هەموو پارێزگاكانی عێراقی گرتووەتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە كە ژمارەیان 18 پارێزگایە".

باسی لەوەشكردووە، "زیاتر لە 8300 فۆڕمی چاودێری ئەلیكترۆنی بەكارهێناوە بۆ روماڵكردنی قۆناغەكانی كردنەوە و دەنگدان و داخستن تا دەگاتە قۆناغی ژماردن و جیاكردنەوە".


PM:02:58:10/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو