كۆمسیۆن: سبه‌ی به‌به‌شداری زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه به‌به‌شداری زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمسیۆندا هاتووه كه "ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هه‌زار و 773 كه‌سه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان 8 هه‌زار و 703 ناوه‌ندی ده‌نگدانه و ژماره‌ی وێستگه‌كانی ده‌نگدان 39 هه‌زار و 285 وێستگه‌یه".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان راشیگه‌یاندووه كه "پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت".
PM:02:01:10/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت