له ده‌نگدانی تایبه‌تدا زیاتر له 38 هه‌زار ده‌نگی پووچه‌ڵ هه‌بووه
وێستگه‌نیوز -
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت، له ده‌نگدانی تایبه‌تدا زیاتر له 38 هه‌زار ده‌نگی پووچه‌ڵ هه‌بووه و له دوای پارتی و یه‌كێتی، سێیه‌مه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا زیاتر له ملیۆنێك و 300 هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شدارییان كرد.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا له سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 38 هه‌زار ده‌نگی پووچه‌ڵ هه‌بووه.
زۆرترین ده‌نگی پووچه‌ڵ له بازنه‌ی سلێمانی بووه، كه 19 هه‌زار و 645 ده‌نگ بووه، دوای سلێمانی زۆرترین ده‌نگی پووچه‌ڵ له بازنه‌ی هه‌ولێر بووه، كه 13 هه‌زار و 465 ده‌نگ بووه.
كه‌مترین ده‌نگی پووچه‌ڵیش له سنووری بازنه‌ی دهۆك بووه، كه پێنج هه‌زار و 460 ده‌نگ بووه و کۆی گشتی: 38 هه‌زار و 565 دەنگ ده‌كات.
AM:11:47:10/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت