وەزارەتی بازرگانی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەكات كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك نوێبكەنەوە


وێستگه‌نیوز –

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرگای نوێكردنەوەی داتاكانی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراكی بۆ هاوڵاتیان لە هەموو پارێزگاكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە كردووەتەوە.


وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك لە ئەمڕۆوە 10ی تشرینی دووەمی 2025 لە كاتژمێر 10ی بەیانییەوە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

دووپاتیشیكردووەتەوە، ئەم هەنگاوە وەك هەلێكە بۆ ئەو خێزانانەی كە خۆیان تۆمار نەكردووە یان داتاكانی نوێنەكردووەتەوە لە پڕۆگرامی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك، بەمەبەستی دڵنیابوون لە دروستی زانیارییەکان و بەشداری هەموو کەسانی شایستە لەناو سیستمی ئەلیکترۆنیدا.

وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای لە هاوڵاتیان كردووە، دەست بكەن بە نوێكردنەوەی داتاكانیان لەو كاتەی بۆیان دیاریكراوە لە رێگای ئەپلیكەیشنی كارتی خۆراكەوە، تاوەكو بێبەش نەبن لە مادە خۆراكییەكانیان.


AM:11:11:10/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت