یه‌كگرتووی ئیسلامی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد
وێستگه‌نیوز –
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك تاقه لایه‌نی ئیسلامی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا رێكۆردێكی نوێی تۆمار كرد و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد، وته‌بێژه‌كه‌شی ده‌ڵێت: "ده‌نگه‌كانمان دوو هێنده زیادیكردووه".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا زیاتر له ملیۆنێك و 300 هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شدارییان كرد.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توانی ریكۆردێكی نوێ تۆمار بكات و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی گه‌یشته زیاتر له چوار هه‌زار ده‌نگ.
ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوه به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 به‌ڕێوه‌چوو، كاتێك یه‌كگرتوو توانی 2341 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌گوێره‌ی میدیای ئه‌و حزبه، له سێ بازنه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌مشێوه‌یه‌یه:
هه‌ولێر: 652 ده‌نگ
سلێمانی: 1557 ده‌نگ
دهۆك: 2200 ده‌نگ
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژی یه‌كگرتوو له راگه‌یه‌ندراوێكدا سـوپاسی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی كرد كـه ده‌نـگیان پێ داون، وتیشی: "له ده‌نگدانی گشتیشدا به‌پشتیوانی خودا و هاوڵاتیان ده‌نگه‌كانمان زیاد ده‌كات و له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگه‌كانمان دوو هێنده زیادیكردووه".
AM:10:50:10/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت