لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى هەولێر: دەبێت خاوەنكارەكان مۆڵەت بە كارمەندەكانیان بدەن بەشداری دەنگدان بكەن
وێستگهنیوز -
لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێر بڕیاریدا گشت کۆمپانیا و خاوەنکارانی کەرتی تایبەت مۆڵەت بە كارمەند و كرێكارەكان بدەن بۆ بەشداریكردن لە دەنگدانی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی لیژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم خاوەن کار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەى 2025.11.11، لە ماوەى دیاریکراوى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى گشتیى، کە مافى هەموو هاوڵاتییەکە لەو رۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقى دەنگدان و دەنگبدات.
روونیشیكردەوە، بڕیارماندا گشت کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى ( 2 کاتژمێر ) مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان بۆ ئەوەی لەو مافەى خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداری بكەن لەو پڕۆسە دیموکراتییە و دەنگی خۆیان بدەن.
ئاماژەشیكردووە، کارمەندان و کرێکارانی کۆمپانیاکانیش ئاگادار دەکەینەوە، هەر خاوەن کار و کۆمپانیاییەکی كەرتی تایبەت رێگری كرد، یاخود يێگەی پێنەدان بچن بۆ دەنگدان، پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
( 07504469129 )
AM:10:20:10/11/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت