پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز -
وه‌ك پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو، له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان داخران.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه، سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌رگای ناوه‌نده‌كان به رووی ده‌نگده‌راندا داخران.
بڕیاریشه كه‌مێكی تر سندوقه‌كان بكرێنه‌وه و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێبكات.
کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئه‌مڕۆ ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان کرانەوە و پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ده‌ستی پێكرد.
PM:06:01:09/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت