رێژه‌ی ده‌نگدان له سلێمانی سه‌دا 97ی تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز –
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه كه له سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه ده‌ستی كه‌وتووه، رێژه‌ی ده‌نگدان له سلێمانی سه‌دا 97ی تێپه‌ڕاند و تا ئێستا ته‌نها نزیكه‌ی 2500 كه‌س ده‌نگیان نه‌داوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه به وێستگه گه‌یشتووه، تا ئێستا له هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن رێژه‌ی ده‌نگدان گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 95.79 و له كۆی 19 هه‌زار و 37 كه‌س، 18 هه‌زار و 235 كه‌س ده‌نگیان داوه
هاوكات له هێزه‌كانی 70 رێژه‌ی ده‌نگدان گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 99.65 و له كۆی 46 هه‌زار و 744 كه‌س، 46 هه‌زار و 581 كه‌س ده‌نگیان داوه.
له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له كۆی 24 هه‌زار و 678 كه‌س، 23 هه‌زار و 933 كه‌س ده‌نگیان داوه كه سه‌دا 96.98 ده‌كات.
له وه‌زاره‌تی ناوخۆش رێژه‌ی ده‌نگدان گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 97.18 و له 27 هه‌زار و 456 كه‌س، 26 هه‌زار و 682 كه‌س ده‌نگیان داوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ش تا ئێستا رێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له سلێمانی سه‌دا 97.40ه و له كۆی 117 هه‌زار و 915 كه‌س كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، 115 هه‌زار و 431 كه‌س ده‌نگیان داوه.
PM:05:15:09/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت