دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
وێستگەنیوز-
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی کرانەوە و دەستکران بە دەنگدان و لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە پرۆسەکە کۆتایی دێت.
بەپێی ئەو ئامارەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە دەگدانی تایبەتدا یەک ملیۆن و 340 هەزار و 397 کەس مافی دەنگدانی هەیە لەو ژمارەیەش 224 هەزار 333 دەنگدەری هەرێمی کوردستانە.
دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکانە، لە هەموو پارێزگاکانی عێراق چوار هەزار و 501 بنکەی دەنگدان هەیە.
AM:07:07:09/11/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت