روانگەی عێراقی سەوز: لە بانگەشەى هەڵبژاردندا هەرێمی كوردستان پابەندى رێنماییەكان بووە


وێستگەنیوز-

روانگەی عێراقی سەوز ئاشکرای کرد، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا کە لە 3ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە، کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەگشتی زیانیان بە ژینگە گەیاندووە وستایشی هەرێمی كوردستانیشی كردووە.


روانگەی عێراقی سەوز لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەبۆنەی دەستپێکردنی بێدەنگی میدیایی بۆ کاندیدەکان رایدەگەیەنین، لە میانی بانگەشەی 36 رۆژەی راگەیاندن نزیکەی 300 هەزار دار زیانیان بەرکەوتووە، یان بە بڕینەوەی، یان بە شکاندنی لقەکانیان، یان بە چەسپاندنی بزمار بە دارەكانەوە.

داواشیكردووە، لە قۆناغی داهاتوودا سزای توندتر بۆ سەرپێچیكارانی رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دابنرێت و بخرێنە نێو ئەو كەسانەوەی كە خاوەنی هەڵسوكەوتی ناشرینن، چونکە هەڵواسینی وێنە بەم شێوەیە دوورە لە رەفتاری شارستانی.

روانگەی عێراقی سەوز، پابەندبوونی چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانی بە پرەنسیپەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دووپاتکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بوونی سزای توند بەرامبەر بە كاندیدە سەرپێچیکاران.

باسی لەوەشكردووە، لە هەرێمی كوردستان هیچ وێنەیەک لەناو باخچە درێژەكانی نێوان جادەكان بەدارەكانەوە نابینرێن و لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکان رێکەوتنێک کراوه بۆ ئەوەی وێنەکانیان لەسەر شاشەی ئەلیکترۆنی پیشان بدرێت کە دەتوانرێت بە ئاسانی باربکرێن، یان دوای کۆتایی هاتنی هەڵمەتی راگەیاندن بگۆڕدرێن.


PM:02:52:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو