بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان: ئه‌ندامانمان ئازادن ده‌نگ بەو كەسانە بده‌ن کە خزمه‌تی ئایین و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ن


وێستگەنیوز-

بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئه‌ندامانیان ئازادن ده‌نگ بەو كەسانە بده‌ن كه‌ ئەركی خزمەت بە ئایین و نەتەوە و نیشتمانەكەمان لە ئەستۆ دەگرن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی تشرینی یەکەمی 2025، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی وتی، "ئێمە وەك بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان هەمیشە لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندی باڵای گەلەكەماندا بوین و ئەبین و رەمزی بەردەوامی ئاشتی و ئارامی كۆمەڵگەی خۆمانین، ئەمەش بەئەركی شەرعی سەر شانی خۆمان دەزانین."

وتوشیه‌تی، "لەم سۆنگەیەوە كە ئێستا هەمومان لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داین و دەنگدان و هەڵبژاردنیش مافێكی یاسایی هەمو تاكێكە، بۆیە داوا لە ئەندامانی و دۆستانی بزوتنەوەكەمان دەكەین، ئازاد بن لە ممارەسەكردنی ئەو ئەرکەی لەسەر شانیانەو بەپێدانی دەنگ و متمانەی خۆیان بەو كەسانەی ئەركی خزمەت بە ئایین و نەتەوە و نیشتمانەكەمان لە ئەستۆ دەگرن".


PM:02:31:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو