كنێر عه‌بدوڵا ناوی ده‌چێتە كتێبێكی تایبه‌ت به ژنانی فره‌بوار و پسپۆڕ له‌ئاستی عێراق و ووڵاتانی تر
وێستگه‌نیوز –
خانمه نووسه‌ر كنێر عه‌بدوڵا ناوی ده‌چێته كتێبێكه‌وه كه تایبه‌ته به ژنانی فره‌بوار و پسپۆڕ له ئاستی عێراق و وڵاتانی تر و كۆتایی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراقه‌وه بڕیاری چاپكردنی درا.
كنێر عه‌بدوڵا له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵم به‌وه‌ی یه‌كێكم له‌و (513) ژنه‌ی له ئاست ناوخۆ و و ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌پێی چه‌ندین پێوه‌ری جیا هه‌ڵبژێردرام تا وه‌ك نووسه‌رێك كورته سیڤی و ووته‌یه‌كم بچێته نێو دوو به‌رگی كتێبێكه‌وه كه كۆتایی ئه‌مساڵ 2025 بڕیاری چاپكردنی درا له به‌غدادـ دار الشؤون الثقافة العامة".
ئه‌و خانمه نووسه‌ره ده‌ڵێت: "لێره‌وه ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی و سوپاسی پشوودرێژی ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ده‌كه‌م خاتوو (میادة الحسیني) له موسڵ كه زیاد له دوو ساڵه خه‌ریكی ئه‌م كاره‌یه و كۆڵی نه‌دا تا گه‌یشته ئامانجه‌كه‌ی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه كتێبه‌كه به‌ناوی ( قاطفات النور)ه و "ده‌بێته ئه‌رشیفێك بۆ ژنانی فره‌بوارو پسپۆر له‌ئاستی عێراق و ووڵاتانی تر".
PM:12:21:08/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت