كۆمسیۆن چه‌ند ئامارێك سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز –
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره‌ی به‌شداربووانی ده‌نگدانی تایبه‌تی راگه‌یاند كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات، و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: "ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندانی سه‌ربازی، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2025، كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات".
وته‌بێژی كۆمسیۆن ده‌شڵێت: "پرۆسه‌ی ده‌نگدان تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه 1 ملیۆن و 313 هه‌زار و 980 ده‌نگده‌ری سه‌ربازی هه‌ن له 809 ناوه‌ندی ده‌نگدان، ده‌نگ ده‌ده‌ن كه چوار هه‌زار و 501 بنكه ده‌نگدان له‌خۆ ده‌گرن.
ئاشكراشیكرد كه له ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ئاواره ناوخۆییه‌كان (ئاواره‌كان) كه له هه‌مان كاتدا ده‌ست پێده‌كات و كۆتایی دێت، 26 هه‌زار و 538 ده‌نگده‌ری ئاواره مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
راشیگه‌یاند كه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی ئاواره‌كان له 27 ناوه‌ندی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه 97 بنكه‌ی ده‌نگدانیان تێدایه.
AM:10:38:08/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت