نوێترین لێدوانی سودانی ده‌رباره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و كێشه‌كانی
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پرسی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كارگێڕی و یاساییه نه‌وه‌ك سیاسی، ده‌شڵێت: "ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت".
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رووداو وتی: "مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
وتیشی: "بڕیاری خۆمان داوه و تا كۆتایی ئه‌مساڵ له پاره‌داركردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌رده‌وام ده‌بین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێشتا كێشه‌ی داهاته نانه‌وتییه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و عێراق ماون، هه‌موو پارێزگاكان داهاته‌كانی ناوخۆ راده‌ست ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم لێكدانه‌وه‌ی تریان هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌م ناكۆكییه یه‌كلایی بكاته‌وه. لیژنه‌یه‌كمان پێكهێنا ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت بابه‌ته‌كه سیاسی نییه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "بابه‌ته‌كه ته‌كنیكی و كارگێڕی و یاساییه نه‌وه‌ك سیاسی و به به‌رپرسانی هه‌رێمم وتووه كه بابه‌ته‌كه هیچ بڕیارێكی سیاسی له‌گه‌ڵدا نییه".
سودانی راشیگه‌یاند كه "كێشه‌یه‌ك هه‌یه كه داهاته نانه‌وتییه‌كانه و بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ین رێككه‌وتن كه بچینه ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ویش وه‌ڵامی داینه‌وه كه به‌شێك له رسوماته‌كان بۆ پارێزگاكان و هه‌رێمه و به‌شێكیشی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتییه و دیاری كرد".
AM:09:18:08/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت