عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وه‌ڵامی مه‌سعود بارزانی ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وه‌ڵامی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌داته‌وه كه وتی: "ئێمه ده‌زانین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر كورسییه‌كاندا نایه‌ت، چونكه پێشوه‌خته كورسییه‌كان ده‌ستنیشان كراون" و رایده‌گه‌یه‌نێت كه:
*به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كورسییه‌كان بۆ لایه‌نه‌كان دیاری نه‌كراون، ئه‌وه‌ی دیاریكراوه ئه‌وه‌یه هه‌ولێر 15 كورسی، سلێمانی 18 كورسی و دهۆك 12 كورسییه.
*دیار نییه كورسییه‌كان بۆ كێ ده‌بن. ئه‌گه‌ر كورسیه‌كان بۆ لایه‌نه‌كان دیاریكراوه، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه چییه پارتی له‌خه‌ڵكی و هێزی ئه‌منی و سه‌ربازی ده‌یكات.
*ئه‌م هه‌ڕه‌شانه چییه پارتی بۆ وه‌رگرتنی كارتی ده‌نگدان له فه‌رمانبه‌ران ده‌یكات.
*ئه‌گه‌ر كورسییه‌كان دیاریكراون، با پارتی به ره‌سمی داوا بكات خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانیان نه‌چن بۆ ده‌نگدان.
*خه‌ڵكی كوردستان ئومێدێك هه‌یه بچن بۆ ده‌نگدان دژی حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتی ده‌نگ بده‌ن.
*ساڵه‌های ساڵه پارتی و یه‌كێتی خه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانن له به‌غدا، خه‌ریكی وه‌رگرتنی پۆست و سهفهقاتن.
*نوێنه‌ری دڵسۆزی خۆتان بنێرن كه به‌رگریكار بێت له مافه‌كانتان، له مووچه و بژێوی و ژیانتان.
*سارد مه‌بنه‌وه، هچی كورسیه‌ك دابه‌ش نه‌كراوه بۆ لایه‌نه‌كان.
PM:06:09:07/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت