25 كۆچبەر لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە بۆ هەولێر


وێستگەنیوز-

ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا رایدەگەیەنێت، 25 كۆچبەریان گەڕاندووەتەوە بۆ شاری هەولێر كە بەشێوەیەكی نایاسایی چووبوونە نێو خاکی لیبیاوە.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەوڵەکانی باڵیۆزخانەکە لەسەر راسپاردەی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بووە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە کە باڵیۆزخانەکە بەردەوام کار بۆ سەرخستنی دەکات.

ئاماژەشی كردووە، لە كاتی كردنەوە باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس تاوەکو ئێستا نزیکەی 150 کۆچبەریان گەڕاندووەتەوە و خواردن و دەرمانیان بۆ کۆچبەرەکان دابینکردووە و رێگەیان دراوە بەشێوەیەکی بەردەوام پەیوەندی بە کەسوکاریان بکەن.

باسی لەوەشكردووە، هەوڵەکانی باڵیۆزخانەکە چڕکراونەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی 12 کۆچبەری دیکە کە لەئێستادا لە پارێزگای میسراتەن، کە نزیکەی 250 کیلۆمەتر لە تەرابلوسەوە دوورە و تیمێکی کونسوڵگەریییان رەوانە کردووە بۆ سەردانیکردنیان بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان.


AM:09:06:07/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو