لە سلێمانی هێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان
وێستگەنیوز-
تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا لەدەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی دەکات لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر هەڵکوتانەسەر ماڵی سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامدات و دەرئەنجامەکەی بۆڕای گشتی بڵاوبکاتەوە.
کارۆخ سەید رزگار، سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان بەتۆڕی 19ی راگەیاند، "کاتژمێر 11ی شەوی رابردوو چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەم لە پڕۆژەی کانی سیتی شاری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەکرد، "من لەدەرەوەی وڵاتم هاتوونەتە دەست لێیان و بەپێی ئاسەوارەکان هێرشبەران برینداریان هەیە، هەروەها ئێستا خێزانی و یەکێک لە پاسەوانەکانی براون بۆ ئاسایش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە".
سەبارەت بەوەی کێ تۆمەتبارە بە هێرشکردنە سەر ماڵەکەی کارۆخ سەید رزگار وتی، "من کەسێکم بەردەوام باس لە داگیرکاری بۆ سەر خاکی هەرێم دەکەم و هیچ دوژمنایەتییەکی شەخسیم نییە".
حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان لە 5ی کانونی یەکەمی 2020 لە شاری هەولێر دامەزراوە بەوتەی کارۆخ سەید رزگار پاش فشاری پارتی بۆ سەر حزبەکە ئۆفیسیان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئەمە دووهەمین جارە هەڵدەکوتنەسەر ماڵی ئەو سەرۆک حزبە لەشاری سلێمانی.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوای لێکۆڵینەوەی جدی دەکات لەسەر ئەم رووداوە و داواش دەکات دەرئەنجامەکانی بۆ رای گشتی بڵاوبکرێتەوە.
AM:08:17:07/11/2025
ئهم بابهته 13464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت