سەڵاحەدین بەهائەدین: حاڵی گەلی کوردستان ئەونە باش نییە کە دەسەڵات بەربنە یەکتری و لەیەک بخوێنن و یەکتر سوک و رسوا بکەن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی حزبەکەی لە هەولێر رایگەیاند، "پرۆسەی بانگەشە بەشێوەیەکی ئاسایی و ئاشتی بەڕێوەچووە، رۆژی 11ی 11 رۆژێکی مێژووییە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان".
باسی لە یەکڕیزیی هێزە کوردستانییەکان کرد و وتی، "گرنگە هێزە کوردستانییەکان تۆکمەیی و یەکپارچەیی خۆیان بپارێزن".
وتیشی، "حاڵی گەلی کوردستان ئەونە باش نییە کە دەسەڵات بەربنە یەکتری و لەیەک بخوێن و یەکتر سوک و رسوا بکەن".
ئەمینداری یەکگرتوو باسی لەوەشکرد، "ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەوەیە کە خەڵکێک بچێتە پەرلەمانی عێراق کە خەمخۆری خەڵکی کوردستان بێت".
جەختی لەوەشکردەوە، "مادەی هۆشبەر بە پلان دەهێنرێتە وڵاتمان، کە ئەمەش مەترسیدارترە لە هەر مەترسییەک".
سەڵاحەدین بەهائەدین ئاماژەی بەوەشدا، "چاوەڕێین خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی هەولێر بەتایبەت دەنگ بدەن بە یەکگرتوو"، راشیگەیاند، "کاروانی یەکگرتوو بەمێژووی خۆی، دەتوانێت پابەندی خۆی بە بەڵێنەکانی بسەلمێنێت".
PM:06:27:06/11/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت