به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به مووچه بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، داوا له هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگانه ده‌كات، كه ناویان له لیسته‌كانی خانه‌نشینیدا تۆماركراوه، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وانه‌ی كرده‌وه كه مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه و پێشتر مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و رایگه‌یاندووه كه "ده‌توانن ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان وه‌ربگرن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگانه‌ی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی (70 و 80)ی پێشمه‌رگه‌ن، ده‌توانن سه‌ردانی یه‌كه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان.
دوێنێ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا كێشه‌ی مووچه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگانه‌ی له 2025/1/1 به دواوه خانه‌نشین بوونه و مووچه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراله‌وه خه‌رج نه‌كراوه چاره‌سه‌ر بكرێت و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رۆژی پێنجشه‌ممه11/6/2025 مووچه‌یه‌كیان وه‌ك پێشینه له سه‌ر داهاتی ناوخوی هه‌رێم بۆ خه‌رج بكات و به زووترین كاتیش چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری و گه‌نجینه‌كان و بانكه‌كان راسپێردراون رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان ته‌واو بكه‌ن و مووچه‌یه‌كیان بۆ خه‌رج بكرێت.
PM:03:21:06/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت