دەركردنی چەندین رێنمایی بۆ میدیاكان پەیوەست بە رۆژی بێدەنگی لە هەڵبژاردنەكاندا


وێستگه‌نیوز –

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، چەندین رێنمایی بۆ میدیاكان دەركرد كە میدیاكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و داوایان لێ‌ دەكات، لە رۆژی بێدەنگی میدیاكان لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق هیچ روماڵێكیان نەبێت.


دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوكات لەگەڵ ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رۆژی شەممەی داهاتووی بۆ بێدەنگی میدیاكان راگەیاندووە، دەبێت دامودەزگاكانی راگەیاندن پابەند بن بە روماڵ نەكردنی هیچ بابەتێكی هەڵبژاردن لە ماوەی بێدەنگییەكەدا.

داوای لە میدیاكانیش كردووە، هیچ جۆرە بابەتێكی بانگەشەی هەڵبژاردن روماڵ و پەخش نەكەن لە ماوەی دیاریكراودا، لەگەڵ پابەندبوون بە پەخشنەكردنی هیچ مادەیەك كە سوكایەتیكردن بێت بە كاندید و قەوارە و هاوپەیمانییە كێبڕكێكارەكان.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ئاماژەشی كردووە، بێدەنگی میدیاكان لە كۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانەوە دەستپێدەكات و تاوەكو داخستنی دوا ناوەندەكانی دەنگدان بەردەوام دەبێت.



PM:02:26:06/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو