عه‌لی حه‌مه ساڵح: موچه‌ی مانگی (9) زۆر دواده‌كه‌وێت
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه به‌داخه‌وه، به‌رپرسانی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوون داهاتی ناوخۆ بنێرن، ده‌شڵێت: "مووچه‌ی مانگی (9) زۆر دواده‌كه‌وێت".
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌رپرسانی هه‌رێم هیچ ئاماده‌كاریه‌كیان.. نه‌كردووه بۆ ناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا..
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "مانگ و نیوێك پێش ئێستا سودانی پێی وتن: كه‌ی داهاتی ناوخۆ بنێرن دوای سێ ڕۆژ مووچه دێت..".
عه‌لی حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "پێش هه‌ڵبژاردن مووچه نانێرن.. ده‌كه‌وێته 25 رۆژی دیكه ئه‌گه‌ر گرفت دروست نه‌كه‌ن ئه‌و كاتیش".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 6ی تشرینی دووه‌مه،
به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی
ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش
بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
AM:11:38:06/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت