قایمقامی سلێمانی؛ شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاساییمان داخستووه
وێستگه‌نیوز-
قایمقامی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه بڕیاریانداوه پاڵاوگه نایاساییه‌كان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه، و ئاشكراشی كرد كه دوێنێ شه‌ش پاڵاوگه‌یان داخستووه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی فازڵ عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان- قائیمقامی سلێمانی به وه‌كاله‌ت ئه‌نجام دراوه و ئه‌و پاڵاوگانه به‌سه‌ركرانه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كارده‌كه‌ن.
قایمقامی سلێمانی به وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه به‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵاوگایانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كه‌ن و تێزاب به‌كارده‌هێنن.
وتیشی: "سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كانیان داوه، دوێنێ چوارشه‌ممه به‌هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی زڕگوێز شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاسایان داخستوه، هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون".
قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی شاره‌كه و ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان، هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی پاڵاوگه نایاساییه‌كان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
AM:11:15:06/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت