عه‌لی باپیر: بایكۆت و نه‌چوون بۆ ده‌نگدان به قازانجی ئه‌م واقیعه فاسید و پڕ سته‌م و گه‌نده‌ڵییه ته‌واو ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا لە هەولێر:
*وه‌ك كۆمه‌ڵی دادگه‌ری چۆنین وا خۆمان پیشانده‌ده‌ین و شاخ و باڵی زیاده له‌خۆمان نانێین و چیمان پێده‌كرێت ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین.
*ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌كو په‌رله‌مانتاره شل و شێواو و سه‌قه‌ته‌كه‌ی خۆمان نییه به‌بڕیارێكی حزبی په‌ك بخرێت و هه‌ركار ویستیان هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و هه‌ركات ویستیان نه‌یكه‌ن.
*شووره‌ییه بۆ میلله‌تێك ئه‌وه قبوڵ بكات په‌رله‌مانه‌كه‌ی به‌ده‌ست حزبێك و بچووكتر له حزبیشه‌وه بێت.
*22 ساڵه په‌رله‌مانی عێراق دامه‌زراوه، هه‌ردوو حزبی حوكمڕان پۆستی سه‌رۆك كۆمار، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ندین وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌موو كێشه جددییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
* ئێستا زۆر هاتووینه‌ته دواوه، جگه له‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان هاتووه‌ته نیوه، ئه‌و نیوه‌یه‌ش زۆر بێ رۆحه، دوو ده‌ڤه‌ره زه‌رد و سه‌وز.
*رێگایه‌ك، بینا و پرۆژه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن، ده‌یكه‌نه هه‌ڵا. ئه‌وه ئیشی حكومه‌ته، عه‌یبه ئه‌وه به خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه. به چی دروستت كردووه، میراتی بابته، به مازووچنین په‌یداتان كردووه. داهاتی وڵاته و به‌رماوی ئه‌وه‌یه كه له خۆتان ماوه‌ته‌وه.
*ئه‌و هه‌موو ملیاره‌ی كۆتانكردووه‌ته‌وه، حزبتان پێكردووه‌ته ملیارلێر، ئه‌و هه‌موو پاره‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌تان كردووه ئۆتێلتان پێكڕیوه، جه‌زیره‌تان پێكڕیوه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌ندێك خزمه‌تی خه‌ڵكی پێده‌كه‌ن و به‌هه‌زار منه‌ت به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه.
*هۆكاری سه‌ره‌كی فاشیلبوونی هه‌ردوو حزبی حوكمڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی فیدراڵی و ئه‌وانه‌شی كه له به‌رگی ئۆپۆزسیۆندا خۆیان پیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام ساخته‌یه، كۆلاره‌یه و هه‌ڵیانداوه و هه‌ركات بیانه‌وێت ده‌یهێننه خوار ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا مامه‌ڵه‌یان كردووه بۆیه ئه‌وه‌ی بۆی چوون هێناویانه‌ته دی.
* ئەو قسە قێزەونانەی لایەنەکان بەرامبەر یەکدی دەیڵێن عەیبەیە و لە دەرەوە بەگاڵتەجاڕمان دەبینن.
* هیوادارم ئەو کەسانە له‌به‌ر بێ متمانه‌ییان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی رابردوویان کردووە، ئەو هەڵوێستەیان بگۆڕن.
*بایكۆت و نه‌چوون بۆ ده‌نگدان به قاژانجی ئه‌م واقیعه فاسید و پڕ سته‌م و زۆر و گه‌نده‌ڵییه ته‌واو ده‌بێت.
* هیوادارین هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش له دوای 11ی 11 دۆخێكی دیكه‌ی به‌سه‌ردا بێت و چینایه‌تی نه‌مێنێت.
*خۆمان چاك نه‌كه‌ین ره‌شه‌بایه‌ك دێت هه‌موو شتێك راده‌ماڵێت.
*هۆشداری ده‌ده‌مه حوكمڕانانی ئه‌م وڵاته، هۆشیار ببنه‌وه و ته‌ماشای ده‌رودراوسێ بكه‌ن، ته‌ماشای به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن، دوای ئه‌وه یه‌ك ملیۆن خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كوشت رایكرد، فریای خواحافیزیش نه‌كه‌وت.
PM:07:42:05/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت