لە سلێمانی ژنێکی تووشبووی نەخۆشی دەروونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025، لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی ژنێکی تووشبووی نەخۆشی دەروونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی رایگەیاند، "سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نهۆمی 25 ژنێک بە ناوی (نیگار حەسەن) کە تووشبووی نەخۆشی دەروونییە و تەمەنی 50 ساڵە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".
ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە خوشکی هونەرمەند ماهیر حەسەنە، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ماهیر حەسەن رایگەیاندووە، "ئەمرۆ نیگاری خوشکم کۆچی دوایی کرد سبەینێ یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی شێخ فەرید".
PM:12:33:05/11/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت