هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد هاوکاری دارایی هاوپەیمانان گەیشتووە و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەمی 2025، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە بەرواری 6ی تشرینی دووەم، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "لەم مانگەدا زیاتر لە %97ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن".


AM:09:13:05/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت