"بە نووسراوێکی نهێنی شەش هاوڵاتی سوری و ئێرانی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دامەزراون"


وێستگەنیوز-

پزیشکانی دانەمەزراوی گشتی دەرەوەی وڵات لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد کە بە نووسراوێکی نهێنی شەش هاوڵاتی سوری و ئێرانی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دامەزرێندراون.


لە راگەیەندراوێکدا پزیشکانی دانەمەزراوی گشتی دەرەوەی وڵات لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، "ئێمەی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات کە ماوەی یەک ساڵە وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەت وەزیری تەندروستی ئێمەی لە پرۆسەی دامەزراندن جیاکردووەتەوە و دەرهێناوە".

ئاماژە بەوەدەکەن، "لە ماوەی ئەمساڵەدا ئێمە کە ژمارەمان 53 پزیشکە زیاتر لە چەندەها جار خۆپيشاندان و ناڕەزایەتی و چەندین بەیاننامەو یاداشتنامەمان هەبووە، هەر لەو ماوەیەدا تووشی چەندین پێشێلکاری و لێدان و هەڕەشەکردن بووین لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی و لە نێو وەزارەتی تەندروستی".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "بەداخەوە وەزیری تەندروستی ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک مافەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، لەکاتێکدا ئەم 53 پزیشکە، هەمووی سەر بە هەرێمی کوردستانە و هەمووی خاوەن کەسوکاری شەهیدە، ئەم 53 دەرچووە لە رێگەی حوکمەت خوێندنی پزیشکییان تەواو کردووە و دواتر یەکسان کردنەوەی بروانامەیان ئەنجامداوە و ئەندامی سەندیکای پزیشکانی هەرێمی کوردستانن، لە تازەترین لێدوانی وەزیری تەندروستی بۆ پزیشکانی ئێمە ئەوەیە کە دامەزراندن راگیراوە، لە کاتێکدا لە 2ی تشرینی دووەمی 2025، بە فەرمانی نهێنی و نووسراوێکی نهێنی شەش هاوڵاتی سوری و ئێرانی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دامەزراون".


AM:08:43:04/11/2025




ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت