بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات) له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق بڕیاری دا
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز –
	بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات) له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق بڕیاری دا و داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كات بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن و له ناوچه جێناكۆكه‌كانیش ده‌نگ به كاندیده كورده‌كان بده‌ن.
	
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به پشتن به‌ستن به راپرسییه‌كان و وه‌رگرتنی بۆچونی كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ڕاگه‌یاند و داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كات بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن و له ناوچه جێناكۆكه‌كانیش ده‌نگ به‌و كاندیده كوردانه بده‌ن، له‌پێناو كوردستانیه‌تی ئه‌و ناوچانه و به‌رگریكردن له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خه‌باتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "رۆژی دووشه‌ممه (3ی 11ی 2025)، جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی و بڕیاردان له هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، "به پشت به‌ستن به ئه‌نجامی ڕاپرسی ناو گۆڕانخوازان و وه‌رگرتنی بۆچونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیار، هاوكات ڕاسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، بڕیاردرا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێم، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئه‌نجام و ئاكامه‌كانی بخرێته ژێر پرسیاره‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌باره‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانیش، وه‌ك به‌رپرسیارێتیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، هانی ده‌نگده‌رانمان ده‌ده‌ین به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ به‌و كاندیده كوردانه بده‌ن، له‌پێناو كوردستانیه‌تی ئه‌و ناوچانه و به‌رگریكردن له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خه‌باتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌ران نییه، به‌تایبه‌ت، كه پاره و چه‌ك و په‌یوه‌ندییه ئیقلیمییه‌كان، ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ڕه‌نگڕێژكردنی ئه‌نجامه‌كان ده‌بینن، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی ڕووكه‌شانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، ئه‌زمونی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌رده‌م شكست و بێ متمانه‌یی ده‌نگده‌ره".
داواش له ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاونیشتمانیان ده‌كات، "به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش گوزارشته له واقعێكی تاڵ له‌شكستی پڕۆسه‌ی سیاسی و نه‌مانی متمانه‌ی گشتی، كه پێویستی به هێنانه‌دی شێوازێكی نوێی كاری سیاسی هه‌یه".
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا ده‌كات "بۆ ئه‌وه‌ی چیتر «هه‌ڵبژاردن» نه‌بێته شانۆگه‌ری سه‌ركه‌وتنی كاستی ده‌سه‌ڵاتدار و نائومێدی زیاتر بۆ به‌ره‌ی ناڕازی و خه‌ڵك؛ بانگه‌واز له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌بژێری سیاسیی و ئه‌كادیمی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی ده‌كات كه پێكه‌وه به‌ره‌ی بایكۆت پێكبهێنین و له‌و ڕێگه‌یه‌وه نوێنه‌رایه‌تی «به‌ره‌ی بایكۆت» بكه‌ین".
        
        
PM:07:13:03/11/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									516
 جار خوێنراوه‌ته‌وه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت