ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان دەکات
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵیی پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوی تەیب تەمەل، یاریدەدەری هاوسەرۆک و بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنیی دەم پارتی، شاندی ئیمراڵی کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، میتحەت سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2025، دەچێتە دوورگەی ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی چارەسەری دەکات.
پێشتر شاندی دەم پارتی لە رۆژانی، رۆژی 10 ـی نیسان، 7 ـی تەممووز و 30ـی تشرینی یەکەمی 2025 لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەتەوە و لە دواین کۆبوونەوەیدا رایگەیاند، "لێکتێگەیشتنی هاوبەش و کۆدەنگیمان هەبووە بۆ ئەو هەنگاوانەی دەبنە هۆی ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی خێراتر و دروستتر بەڕێوەبچێت."
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی وتیشی: "شاندەکەمان لە کۆبوونەوەکەدا، کە نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند، بۆچوون و پێشنیازی خۆیانیان سەبارەت بە قۆناخی ئێستای پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی و ئەو هەنگاوانەی لەمەودوا دەبێت بنرێن، پێشکەش کرد."
AM:10:10:03/11/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت