سروه عه‌بدولواحید: ده‌سه‌ڵات بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نه‌وه‌ی نوێ رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه بۆیه شۆك بوون
وێستگه‌نیوز –
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له پارێزگای سلێمانی بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی:
*ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌موو هێز و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌یكات، له نیو كاتژمێر قسه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ترسن.
*به‌پێی ده‌ستووری عێراق له هیچ شوێنێكدا قه‌ده‌غه نییه كاری سیاسی بكه‌یت.
*ده‌سه‌ڵات بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نه‌وه‌ی نوێ رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه بۆیه شۆك بوون.
*به‌غیلی به عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌به‌م كه وایانده‌زانی كه شاسوار عه‌بدولواحید خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده نه‌كردووه.
* شاسوار عه‌بدولواحید كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر ئاماده‌ده‌كات و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران نییه.
* رۆژی 11/11 رۆژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه و هه‌موو به سندوقه‌كانی ده‌نگدان تۆڵه بكه‌ینه‌وه.
*حه‌قه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ وه‌زاره‌تی داپڵۆساندن، رێگریكردن له ئازادی، وه‌زاره‌تێك كه حه‌زی له رۆشنبیری نییه.
*پارتی و یه‌كێتی ئیشی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ئازار بده‌ن.
* ترسی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌یه نه‌وه‌ی نوێ رۆژ به‌ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت.
*نه‌وه‌ی نوێ به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات بۆیه ده‌سه‌ڵات لێی ده‌ترسێت.
*ته‌نها هێزین خه‌ڵك په‌شیمان نییه له‌وه‌ی ده‌نگی پێداوین، زیادبوونی به‌رده‌وامی متمانه‌ی خه‌ڵك پێمان، وای كردووه ده‌سه‌ڵات بتۆقێت.
*ده‌سه‌ڵات هیچ ره‌خنه‌یه‌كی سیاسی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار عه‌بدولواحید نییه.
*حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی ماوه‌به‌سه‌رچوون و ناشه‌رعین، ئیتر چۆن باسی یاسا ده‌كه‌ن؟
*سه‌ری خۆمان داده‌نێین به‌ڵام متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم و ناوچه دابڕێنراوه‌كان نادۆڕێنین.
*ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید وتوویه‌تی هاتووه‌ته‌دی و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا راستگۆ بووه.
PM:09:24:02/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت