گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە رۆژانی فێستیڤاڵی هەنار 419 هەزار و 700 گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2025، فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە کۆتایی هات و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماری فێستیڤاڵەکەی خستەڕوو.


بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە رۆژانی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە 419 هەزارو 700 گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە".

ئاماژە بەوەکراوە، "81 هەزار ئۆتۆمبێلی بچوک و 204 پاس و 720 مینی پاس و 55 مەنشەئەی گەشتیاری لەگەڵ 4900 ماتۆڕ داخڵی هەڵەبجە بوون، هەروەها لە %35 بۆ %40ی گەشتیاران لەگەڵ سەردانی فیستیڤاڵەکە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیشیان کردووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە فێستیڤاڵەکەدا بایی ملیارێک و 700 ملیۆن دینار هەنار و خواردن و بەرهەمی کشتوکاڵی و کاری دەستی فرۆشراون، هەروەها لە 700 کەپر و ستاند و یەکەی جۆراوجۆری فرۆشتن لە فێستیڤاڵەکە هەلی کار و شتفرۆشتن بۆ 210 کەس بە راستەوخۆی و زیاتر لە 3 هەزار کەس بە ناڕاستەوخۆی رەخسێندرابوو".


PM:07:53:01/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو