شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە پەیامی نوێی دەبێت
وێستگەنیوز-
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ یەکەمجار لەدوای زیندانیکردنی، لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی قسەدەکات.
کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025، کاتژمێر 7:00ی ئێوارە شاسوار عەبدولواحید بۆ یەکەمجار لەدوای زیندانیکردنی، لە بەرنامەی تاوتوێ قسەدەکات.
وەک کەناڵی ئێن ئاڕتی ئاماژەی پێداوە، بڕیارە شاسوار عەبدولواحید چەندین پرسی سیاسی و گرنگی هەرێم و هەڵبژاردنەکان بخاتەڕوو.
رۆژى 2ی ئەیلولی 2025، دادگای سلێمانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزا دا.
PM:07:06:01/11/2025
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت