سامه‌ڕائی بۆ حه‌لبوسی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پاره‌ی تێدا نه‌بوو بۆیه ده‌ستبه‌رداری بوون
وێستگه‌نیوز -
موسه‌نا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم له میانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای ئه‌نبار كه هه‌زاران هاوڵاتی تیایدا به‌شداربوون بۆ پشتیوانی له زه‌ید ئه‌لحه‌مه‌د، كاندیدی ژماره یه‌كی هاوپه‌یمانییه‌كه، سه‌رزه‌نشتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هاپه‌یانی ته‌قه‌دومی كرد.
سامه‌ڕائی له وتاره‌كه‌یدا وتی: "په‌یامم بۆ سیاسه‌تمه‌دارێكه كه زۆر گرنكی به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌دات- وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به حه‌لبوسی- ئه‌وه‌یه كه خۆزگه سه‌رنجمان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كانی سه‌قڵاوییه و ناوچه‌كانی دیكه بووایه و كێبڕكێكه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه بووایه كه كێ ده‌توانێت باشترین خزمه‌ت به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه كێ ده‌توانێت ئه‌وی دیكه بخات".
له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه "ئێمه وه‌زیرێكمان نه‌هێنا كه قوتابخانه‌كانی ڕووخاند و به وێرانه به‌جێی هێشتن، وه‌زیرێكمان نه‌هێنا كه پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی دزه‌پێكردبێت، وای لێكردین ببێته مایه‌ی پێكه‌نینی وڵاتان. وه‌زاره‌ته‌كانتان به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌كی به‌ربڵاوه‌وه ده‌ناڵێنن- وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به وه‌زاره‌ته‌كانی حزبی ته‌قه‌دوم- ئێوه به ئاره‌زووی خۆیان وازتان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌هێنا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌ی كه‌می هه‌یه و ملیاره‌ها دۆلاری تێدا نییه".
سامه‌ڕائی بۆ حه‌لبوسی ده‌ڵێت: "ئێوه به‌دوای ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه گرێبه‌ست و بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان تێدابێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ژاره، هه‌ر بۆیه وازتان لێهێنان، یەكێك ماڵی لە شوشە بێت نابێت بەرد بگرێتە ماڵی خەڵك".
وتاره‌كه‌ی سامه‌ڕائی ده‌ربڕی هه‌ڵچوونێكی ڕاسته‌وخۆی كه‌سی ده‌كات به‌رامبه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ قسه و باسه سیاسی و میدیاییه‌كانی، كه له‌م دواییانه‌دا هه‌وڵی دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ك سه‌كۆیه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر نه‌یاره‌كانی به‌كاربهێنێت.
AM:10:14:01/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت