سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق پارێزگاری كەركوك بە ناشەرعی ناودەبات
وێستگەنیوز-
محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق، پارێزگاری كەركوك بە ناشەرعی ناودەبات.
محەمەد سەمعان ئاغا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ناوچە توركمانییەكان بەخێرهاتنی پارێزگاری كەركوكی نا شەرعی ناكەن، چونكە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی ويستى خەڵكی كەركوكی راستەقینە ناكات و پشت بە كۆدەنگی نیشتیمانی و دادپەروەری نابەستێت لە دابەشكردنی پۆستەكاندا.
بە بۆچوونی ئەو بەرپرسە توركمانییە كە سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی عێراقی یەكگرتووشە، ناوچە توركمانییەكان بە درێژایی مێژوو هێمایەك بووە بۆ ناسنامەی نەتەوایەتی و خەباتی سیاسی و رازی نابن بەوەی كاروبارەكانیان لەلایەن یەكێكەوە بەڕێوەببرێت، كە ئەو مێژووە پشتگوێ دەخات و گوێ بەو ئینتیما رەسەنە نادات.
دەشڵێت، هەر سەردانێك يان جموجوڵێك لەلایەن پارێزگاری ناشەرعی كەركوكەوە بۆ ناوچە توركمانییەكان ئەنجام بدرێت، هیچ بەهایەكی سیاسی و هیچ هێمایەكی نییە بۆ ئێمە، تاوەكو رێز لە ویستی پێكهاتەی توركمانەكان نەگرێت و كاروبارەكان نەگەڕێنێتەوە شوێنی یاسایی و دەستووری راستی خۆی.
PM:10:42:31/10/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت