کۆمسیۆنی عێراق: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانییان هەیە


وێستگەنیوز-

کۆمسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانییان هەیە.


ئەمڕۆ هەینی 31ی تشرینی یەکەمی 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "دەنگدانی تایبەت رۆژی 9ی تشرینی دووەمی 2025، لە کاتژمێر 7:00ی بەیانیی دەستپێدەکات و هێزەکانی سەر بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، پێشمەرگە، بەرگری، دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی مافی دەنگدانیان دەبێت".

ئاماژەی بەوەکرد، " یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق".

رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.


PM:05:48:31/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو