ئیسرائیل ژمارەیەک تەرم ڕادەستی حەماس دەکاتەوە
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی تەرمەکان و بە گوێرەی پلانی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل ژمارەیەک تەرم ڕادەستی حەماس دەکاتەوە.
		
کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر لە خان یونس لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، "تەرمی 30 زیندانی فەلەستینی لە لایەنی ئیسرائیلەوە لە چوارچێوەی گرێبەستی ئاڵوگۆڕکردندا وەرگیراوە".
		
ئاگربەستی غەززە کە لەسەر بنەمای پلانە 20 خاڵییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەستراوە، تێیدا بڕیاردراوە ئیسرائیل لە بەرامبەر تەرمی هەر بارمتەیەکیدا 15 تەرمی فەلەستینی ڕادەستی حەماس دەکاتەوە؛ و تا ئیستا ئیسرائیل 225 تەرمی فەلەستینییەکانی ڕادەست کردوونەتەوە.
        
        PM:02:32:31/10/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									280
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت