کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پلەکانی گەرما وەک تۆمارەکانی دوێنێ دەبن و بۆ سبەی شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی، 31ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەگشتیی نزیک دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە و هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوەتۆی نابێت.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، بۆ سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و لە زۆربەی کاتەکاندا هەندێک پەڵە هەوری لەگەڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 22 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی.
PM:12:36:31/10/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت