شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بڕی 12 ملیار و 509 ملیۆن و 924 هەزار و 41 دینار بووە.
		
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەک هەفتەی لە 25  تاوەکو 31تشرینی یەکەمی 2025 ی راگەیاندووە، کە بڕەکەی 12 ملیار و 509 ملیۆن و 924 هەزار و 41 دینار بووە.
		
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، 95%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 5%ی بەشێوەی چەكە.
 
        
        AM:09:52:31/10/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									232
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت