وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم: یاری رۆبلۆکس لە نێو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغە کرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرینێتی ئاگادار کردووهتهوه کە یاری (رۆبلۆکس)، سانسۆر بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی وەزاری ژمارە 3674، بڕیاری دا بە زیادکردنی یاری رۆبلۆکس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنانەی کە پێشتوور سانسۆر کراون.
هاوکات وەزارەتەکە لە نووسراوەکە، سەرجەم کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە کە دەبێت پابەند بن بە قەدەغەکردنی یاری رۆبلۆکس لە نێو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی.
PM:06:55:30/10/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت