زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ره‌ئوف قوربانییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی به‌وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، کە ره‌ئوف قوربانی ئه‌ندامی هێزە ئەمنییەکان، هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له سۆشیاڵ میدیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به چالاكوانی مه‌ده‌نییه‌وه نییه و له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك بانگ كراوه بۆ ئاسایش و له‌گه‌ڵ "دادوه‌ریش كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه" هه‌ر بۆیه لەسەر سکاڵای دادگا دادوه‌ر بڕیاری راگرتنی داوه و پاش دوو رۆژیش راستەوخۆ كه‌یسه‌كه دراوه به پۆلیس، هۆکارەکارەکەشی بۆ "بێ رێزیکردن بە دادگا" دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تشرینی یەكەمی 2025، وێستگه‌نیوز به‌یاننامه‌یه‌كی تۆڕی هاوپەیمانی19 بڵاوكرده‌وه لە زاری باوکی محمەمەد قوربانی کە ده‌ڵێت: "ماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوە و تا ئێستاش هێزە ئەمنییەكانیش هیچ روونكردنەوەیەكیان بۆ رای گشتی نەداوە، پێویستە دەستبەجێ بە كەفالەت ئازاد بكرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی شاری سلێمانی روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی وێستگه‌نیوز دا و ڕایگه‌یاند كه، "ره‌ئوف قوربانی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جوێن و ته‌شهیری به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س كردووه، دوای ئه‌وه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه بانگ كراوه بۆ ئاسایش و له‌گه‌ڵ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش بووەته كێشه و ده‌نگی به‌رزكردووەته‌وه، دادوه‌ریش بڕیاری راگرتنی داوه‌و پاش دوو رۆژیش یه‌كسه‌ر ره‌وانه‌ی پۆلیس كراوه ".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایش به وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و كه‌یسه په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشه‌وه نه‌ماوه و لای پۆلیسه و به‌پێی بریاری دادوه‌ر راگیراوه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ئاسایشه‌وه نه‌ماوه، دادگا سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە بەهۆی ئەوەی بێ رێزی بە دادگا کردووە".
تۆڕی هاوپەیمانی19، داوا دەكات محمەمەد قوربانی كە ماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوە و بەكەفالەت ئازاد بكرێت، چونكە ئەو مادەییەی كەپێی دەستبەسەركراوە دەكرێت بەكەفالەتی كەسی تۆمەتبار ئازاد بكرێت.
ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی تۆڕی 19 رەئوف قوربانی، وه‌ك چالاكوانێكی دیاری شاری چەمچەماڵ پێناسه ده‌كات به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "ئه‌ندامی هێزە ئەمنییەکانە و چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه كه جوێن و سوكایه‌تی بۆ چه‌ند كه‌سێك تێدایه و دووره له هه‌ڵسوكه‌وتی چالاكوانی مه‌ده‌نی".
PM:04:07:30/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت