رێباز حه‌ملان نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به هاتنی مووچه‌ی مانگی 9 راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز -
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووریی رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم فشارێكی زۆری خستووه‌ته‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندی و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم؛ ده‌شڵێت، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی نۆ (ئه‌یلوول) بدرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، فشارێكی زۆر خراوه‌ته‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی، كه ده‌بێت عێراق پابه‌ندیی خۆی جێبه‌جێ بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بابه‌تی ناردنی 120 ملیار دیناره‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه.
وتیشی: "پێویسته حكومه‌تی عێراق پێش هه‌ڵبژاردن، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول بنێرێت".
راشیگه‌یاند كه "چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن، بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول بدرێت، تا ئێمه‌ش 120 ملیار دیناره‌كه‌مان بخه‌ینه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق".
PM:08:54:29/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت