مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌وه چ ئاسایشێكی نیشتیمانییه به روماڵكردنی هه‌واڵێك بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟
وێستگه‌نیوز –
د. مه‌ریوان وریا قانع نووسه‌ر و رۆشنبیر و مامۆستای زانكۆی ئه‌مستردام له كۆمێنتێكدا بۆ وێستگه نیوز نووسیویه‌تی: "ئه‌م حوكمڕانانه خۆیان زۆربه‌ی چه‌مكه سه‌ره‌كیی و گرنگه‌كانی ناو ژیانی سیایسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگاكه‌یان ئه‌تك كردووه و ئه‌تك ده‌كه‌ن. خۆیان ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تیی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی تێكده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵگاكه به به‌رده‌وامی له لێواری جه‌نگ و پێكدادان نزیكدهكهنهوه".
د. مه‌ریوان وریا قانع ده‌ڵێت: "هه‌موو ناكۆكییه‌كی سیاسیی به جنێودان ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌ر لێواری جه‌نگ و پێكدادان ده‌ڕوات".
ده‌شڵێت: "سه‌رجه‌می بڕیاره گه‌وره و بچوكه‌كانی ناو وڵاته‌كه له ژێر ره‌حمی تێگه‌یشتن و دۆخی نه‌فسیی ژماره‌یه‌كی كه‌م له حوكمڕانهكاندان به‌بێ بوونی هیچ ئه‌گه‌ر و ئامرازێك بۆ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و ئه‌خلاقیی".
ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه كه "ئه‌وه جگه له دابه‌شكردن و پارچه‌پارچه‌كردنی كۆمه‌ڵگاكه بۆ زۆن و ئیماره‌تی حیزبیی و جگه له دروستكردن و ئیداره‌دانی سیستمێكی ئابووریی كه له‌سه‌رێكه‌وه چه‌ندان ملیۆنێری بێكار و بێبه‌هره‌ی سه‌ر به بنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنێت، له‌سه‌رێكی دیكه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی نه‌وه تازه و گه‌نجه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه بێكار و بێئاینده ده‌كات، هتد...".
نووسیویشهتی: "ده‌ڵێم ئه‌مانه هیچیان هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژنانهمووس، یان نووسه‌رێك، هه‌واڵێكی له‌سه‌ر یه‌كێك له رووداو و ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌و وێرانكارییانه و مه‌ترسییه‌كانی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وا ده‌بێته مه‌ترسیی له‌سه‌ر «ئاسایشی نیشتمانی»، به ته‌له‌فۆنێك ده‌یده‌نه «دادگا» و هه‌ر خۆیشیان داوهریكردنهكه و بڕیاره‌كانی ده‌سه‌پێنن".
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانیی و نانیشتیمانی هه‌رێمه‌كه هه‌بێت، كه هه‌یه، ئه‌وا به‌ر له هه‌مووشتێك، خودی ئه‌و مۆدێله له حوكمڕانییه كه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا سه‌پێنراوه. مۆدێلێك هه‌موو شتێكی ده‌ره‌وه‌ی لۆژیكی كاركردنی خۆی به هه‌ڕه‌شه‌ی نیشتیمانیی ده‌زانێت".
مه‌ریوان وریا قانع راشیگه‌یاندووه كه "كۆمێدیا ره‌شه‌كه ئه‌وه‌یه: «ئه‌وه چ ئاسایشێكی نیشتیمانییه به روماڵكردنی هه‌واڵێك بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟».
ئه‌م نووسینه‌ی مه‌ریوانی وریا قانع له كۆمێنتێكدا بووه بۆ هه‌واڵی "به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی داواكاری گشتیی دهۆك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز تۆماركرد".
PM:05:17:29/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت