قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه هه‌ر به‌ڵێنێك بده‌ن جێبه‌جێی ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه هه‌ر به‌ڵێنێك بده‌ن، جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه:
*یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیانن و هه‌ر به‌ڵێنێك بده‌ن جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
*به‌ڵێنماندا كار ده‌كه‌ین به‌غداد دان به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا بنێت و كردمان.
*به‌ڵێنماندا رێگه‌ناده‌ین به یاسا كۆنه‌كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و كردمان.
*به‌ڵێنماندا پارێزگارێكی كوردی خزمه‌تگوزار بۆ كه‌ركوك داده‌نێین و كردمان.
*به‌ڵێنماندا هاوسه‌نگیی هێز ده‌گه‌ڕێنینه‌وه و كردمان.
*به‌ڵێنماندا حكومه‌تی هه‌رێم پێكنایه‌ت به‌بێ هاوبه‌شیی راسته‌قینه و به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیابین كه حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر و خزمه‌تگوزار ده‌بێت، تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه ماوین.
ئه‌م وتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبه‌كه‌ی له هه‌ولێر هات و تیایدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌رچی ده‌نگی ناڕازییه له راستیدا ده‌نگی ره‌سه‌نی یه‌كێتییه". داواشی كرد كه ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه "له‌م ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندیی به یه‌ك به یه‌كی خه‌ڵكی ناڕازییه‌وه بكه‌ن و قه‌ناعه‌تییان پێ بهێنن كه یه‌كێتی خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیه‌تی و دڵنیایان بكه‌نه‌وه كه یه‌كێتی له به‌غدا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات. دڵنیایان بكه‌نه‌وه كه رۆژێك له رۆژان په‌شیمان نابنه‌وه له ده‌نگدان به‌م یه‌كێتییه‌ی ئێستا".
PM:04:25:29/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت