وێستگەنیوز_
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان رایدەگەیەنێت، "دوێنێ سێشەممە،28ـی 10؛ لەبەر سکاڵایەکی داواکاری گشتی دهۆک، سیروان غەریب سەرنووسەری وێستگەنیوز خرایە بەردەم لێکۆڵینەوەی دادگا و دواتر بە کەفالەتی کەسی ئازاد کرا، تۆمەتی داواکاری گشتی ئەوە بوو کە ناوبراو و وێستگەنیوز لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی شەڕی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە پارتی و هەرکیەکاندا، ئاسایش و سەقامگیری کوردستانیان تێکداوە. بەپێی حوکم و مەنتیقی ئەم سکاڵایە، خودی هێنانی چەکی قورس بۆ ناو ئەو شەڕە و بۆمباران و شەڕێکی زۆر لە شوێنی ژیانی خەڵکدا تێکدان و هەڕەشە نییە بۆ ئاسایشی گشتی کۆمەڵگە بەڵام ڕووماڵکردنی میدیایی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریە!"
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: "لای ئەحزابی چەکداری خاوەن دەسەڵات، بە سەربازگەکردنی شارەکان و یەکلایی کردنەوەی هەرجۆرە ململانێیەکی سیاسی و هەتا شەخسی نێوان سەرکردە و بەرپرسەکان لەسەر پارەوپول و موڵک، تێکدان نییە. پێشلەشکری کردن و چاوساغی بۆ سوپای وڵاتانی ناوچەکە بۆ ناوکوردستان و ئاوەڵاکردنی شارەکان بۆ فڕکانفڕکانی درۆنەکانیان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان نییە. میلهێنانەوە و لولەی تفەنگ خستنەسەر سنگی مامۆستایان و شەقتێهەڵدانیان و زیندانی کردن و ڕفاندنی هەڵسوڕاوانی ناڕازی و سەپاندنی چەند ساڵ زیندانیکردن بۆ ڕۆژنامەنووسان هەر لە زۆنی دەسەڵاتی ئەو دادوەرەی وێستگەنیوزی داوە بە دادگا، تێکدانی سەقامگیری نییە. لیستی تاوان و کردەوە تێکدەرەکانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە ژمارە نایەت، بەڵام ئەوان بۆیە ئەم تۆمەتانە ئەبەخشنەوە و ڕۆژنامەنووسانی پێ ئەدەن بە دادگا، تاکو بەمجۆرە هەر دەنگێکی ناڕازی لەبەرامبەر نادادیەک کە ئەوان سەپاندوویانە خەفە و سەرکوت بکەن."
"تا بەم جۆرە بچوکترین بوارێک بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و هەڵسوڕانی ئازادانەی جەماوەری و ناڕەزایەتی دەربڕین نەهێڵنەوە، تابەمجۆرە هەرچی بێمافییەکیشیان کرد بە سەرکوت و ترساندن خەڵکی پێ خامۆش بکەن. هەروەک لەم دواییانەدا ئەبینین هەر شتێک بە دڵی حیزبەکانی دەسەڵات نەبێ و هەر هەڵسوڕا و ڕۆژنامەنووسێک سەری بەڵێ و ئافەرین بۆ دەسەڵاتیان نەلەقێنێ، خێرا تۆمەتێکی ئامادەکراوی ناو چەکمەجەکانی دادوەرە گشتی و ناگشتیەکان بهێننە دەرەوە و یان زیندانی بکەن یان بە کەفالەت ئازادی بکەن. تابەمجۆرە پێش بە هەرجۆرە دەربڕینێکی ئازادانەی نەیارەکانیان و جەماورێکی وەدەنگهاتوو لە دژی برسیکردن و سەرکوتگەری و میلیتاریزەکردنی شارەکان، بەرتەسک بکەنەوە و قەدەغەی بکەن. هەروەک لەم ماوانەدا نمونەی لەم بابەتە زۆر بەرچاو بووە و چەند ڕۆژێکیش لەمەوبەر شوان عادل بەڕێوەبەری (ئێن ئاڕ تی) یان بە تۆمەتی هاوشێوە بردە بەردەم دادگا و دواتر بە کەفالەت ئازادیان کرد." ئەمە بەگوێرەی راگەیەندراوەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەنگاوانەی دەسەڵات لە هەردوو زۆن ئەیگرێتە بەر ڕاستەوخۆ بەرامبەر بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین و کاری ئازادانەی میدیاییە و ئامانج لێی زەمینەزاسکردنە بۆسەرکوتگەریی تەواوەتی دژ بە دەنگی ناڕازیانی دەسەڵات. هەربۆیە لەلایەن ئێمە و خەڵکی ئازادیخوازەوە بە توندی ڕەت ئەکرێتەوە. ئەگەر ئەوان بە تۆمەتبەخشینەوە و دادگا حیزبیەکانیان چاوسوورکردنەوە و هەڕەشە نیشانی ئازادیخوازان ئەدەن، ئەوا ئێمەش بە سووربوونمان لەسەر خۆکۆکردنەوە و دەنگهەڵبڕینی یەکگرتووانە و داکۆکی لە ئازادی، ڕێگە لەوان ئەگرین. پێویستە کۆمەڵگەی کوردستان جێگەی ئازادی بێت، نەک سەرکوتگەریی و داتاشینی تۆمەتی بەتاڵ بۆ ئازادیخوازی.
ئەمە لە کاتێکدایە، به تۆمهتی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی ههرێمی كوردستان, داواكاریی گشتیی دهۆك سكاڵای یاسایی لهسهر وێستگهنیوز تۆماركرد و دوێنێ سێشەممە سیروان غهریب، سهرنووسهری وێستگهنیوز لهبهردهم لێكۆڵهرهوهی دادی ئامادهبوو، دواتر به كهفالهتی كهسی ئازاد كرا.
ئهم سكاڵایهی داواكاری گشتیی دهۆك لهسهر رووماڵی شهڕی نێوان ههركییهكان و هێزه ئهمنییهكانی شاری ههولێره كه له رێکەوتی 8ی 7ی 2025 له قهزای خهبات روویدا؛ و له سكاڵاكهی داواكاری گشتیی دهۆك هاتووه كه رووماڵی وێستگهنیوز بۆ تێكدانی ئاسایش و سهقامگیری ههرێمی كوردستان بووه.
سیروان غهریب له دوای تهواوبوونی رێكاره یاساییهكان وتی، "ئهو سكاڵایهی داواكاری گشتی دهۆك زۆر سهیره بهلامانهوه، چونكه چۆن دهبێت میدیا لهسهر رووماڵكردن سكاڵای لهسهر تۆماربكرێت لهكاتێكدا پیشهی سهرهكی میدیا رووماڵكردنی رووداوهكانه".
PM:03:07:29/10/2025
ئهم بابهته 500
جار خوێنراوهتهوه