رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبست دابەش دەکرێت


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دارایی دەڵێت: 
رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبست دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی 10ـی 2025، راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی، 2025، مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت. 

هاوکات هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی 2025ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1/7/2025، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.


PM:01:34:29/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت