سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری هەڵەبجە پشووی فەرمییە


وێستگەنیوز_

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری هەڵەبجە پشووی رەسمییە.

نوخشە ناسیح دەڵێت، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە و بە مەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەینێ پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2025 لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تاوەکو بەشداری لەم چالاکییە کەلتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.


AM:10:09:29/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت