ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: نوێنه‌ره‌كانمان، عیززه‌تی نه‌فسیان بۆ پله‌و پۆست له‌ده‌ست نه‌داوه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانی لقی پیره‌مه‌گروونی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه هاوڵاتیان بڕیاری چوار ساڵی حكومڕانی عێراق ده‌ده‌ن، له‌و سۆنگه‌یه‌وه داوا ده‌كه‌م كه هاوڵاتیان به‌هیچ جۆرێك بیر له‌بایكۆت و به‌شداری نه‌كردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: "حكومڕانه‌كان به‌تایبه‌ت له دوای 2004 ه‌وه له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه حكومی عێراق ده‌كه‌ن، پشكی كوردیش له عێراق به‌پێی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هاوڵاتیان هه‌وڵ و تواناكانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن بۆ سه‌رخستنی كه‌سانێك كه ڕاستگۆ‌و دڵسۆز‌و بوێر و شاره‌زاو به‌توانان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی یه‌كێتی و پارتی خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین".
ده‌شڵێت: "داواتان لێده‌كه‌م هه‌موو هه‌وڵه‌كانتان بۆ سه‌رخستنی كاندیدانی لیستی ژماره 278 بخه‌نه‌گه‌ڕ، وه‌ك چه‌ند جارێك ئاماژه‌مان پێداوه، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له عێراق له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌نجام بدرێت".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جه‌ختیكرده‌وه كه له‌كاتی به‌شداریكردنیشمان له‌حكومه‌تدا نوێنه‌ره‌كانمان هه‌ركاتێك زانیبێتمان ڕێگریمان لێده‌كرێت له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداو پلان و به‌رنامه‌مان بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان ئه‌وا پله‌و پۆستمان كردۆته قوربانی هاوڵاتیان".
راشیگه‌یاند كه "له‌ماوه‌ی ڕابردووش له هه‌ردوو ده‌ڤه‌ره‌كه به‌تایبه‌ت بادینان نوێنه‌ره‌كانمان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و عیززه‌تی نه‌فسیان بۆ پله‌و پۆست له‌ده‌ست نه‌داوه".
PM:08:43:27/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت