نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: نزیکەی 42 هەزار مامۆستای گرێبەست مووچەیان دابەش نەکراوە
وێستگەنیوز-
دووبارە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی مامۆستایانی میلاک دابەشنەکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی شترینی یەکەمی 2025، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست کە کاندیدی نەوەی نوێشە بۆ پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش کرا زیاتر لە 111 هەزار مامۆستایە و پێیان خۆشە، بەڵام نزیکەی 42 هەزار مامۆستای گرێبەست مووچەیان دابەش نەکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "با حکومەتی هەرێمی کوردستان روونی بکاتەوە مامۆستایانی گرێبەست سەر بە چ وەزارەتێکن".
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بەڵام هەموو مانگێک دابەشکردنی مووچەکەیان داودەوكەوێت و لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەرناگرن.
PM:03:22:27/10/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت