مانگی سووری عێراقی: زیاتر لە 364 هەزار پەنابەر و له 586 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین
وێستگەنیوز_
كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقى رایگەیاند، زیاتر لە 364 هەزار پەنابەر و زياتر له 586 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندان و بەسەر 30 كەمپدا دابەشبوون.
هاوڕێ ئیسحان، بەڕێوەبەری لقی مانگی سوور لە هەرێمی كوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، 586,086 ئاواره كە پێكهاتوون لە 117,865 خێزان و 364,198 پەنابەر كە پێكهاتوون لە 54,781 خێزان، لە هەرێمی كوردستاندا دەژین و بەسەر 30 كەمپدا دابەشبوون.
ئاماژەشی بەوەكرد، ژمارەی ئاوارەكان لە پارێزگای سلێمانی 95570 كەسە و 19114 خێزان پێكدەهێنن و ژمارەی پەنابەرەكانیش 36947 كەسە و 7727 خێزان پێكدەهێنن.
هەروەها لە پارێزگای هەولێر ژمارەیان193215 كەسە و 38669 خێزان پێكدەهێنن، ژمارەی پەنابەرەكانیش 142735 كەسە و 29277 خێزان پێكدەهێنن، هەرچی پارێزگای دهۆکە، 297301 كەس وەک ئاوارەن کە 60082 خێزان پێكدەهێنن و ژمارەی پەنابەرەكانیش 84516 كەسە و 17777 خێزان پێكدەهێنن.
رونیشیكردەوە، كەمپی ئاوارە و پەنابەرەكانی ناو هەرێمی كوردستان 30 كەمپە و 21 كەمپیان تایبەتە بە ئاوارەكان و نۆ كەمپیشیان تایبەتە بە پەنابەرەكان و بەسەر پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی دابەشبوون.
بە وتەی هاوڕێ ئیسحان، لەمساڵدا مانگی سووری عێراقی 2,004 سەبەتی خۆراكی و بڕی 419,685,000 دينار و ژەمە خۆراك و گۆشت و پێداویستیان بەسەر ئاوارە و پەنابەرەكانی نیشەجێی هەرێمی كوردستان دابەشكردووە، سەرەڕای چالاكی و وانە وتنەوەكانیان لە بوارە جیاجیاكاندا.
AM:08:48:27/10/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت